لیژنەی دارایی پەرلەمان: حکومەت کار بۆ زیادکردنی داهاتی غەیرە نەوت دەکات

ئابوری
  • 31-12-2024, 21:56
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام مه‌لا

    ئەمڕۆ سێشەممە، عەتوان عەتوانی ،سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، پشتڕاستی کردەوە، کە حکومەت کار بۆ زیادکردنی داهاتی غەیرە نەوتی دەکات بۆ گەیشتن بە سەقامگیری ئابووری.

    عەتونی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: " بەپێی بڕگەکانی بودجە ، بڕیارە خشتەکانی بودجە لە کۆتایی ئەمساڵدا بگات".

    عەتوانی ئاماژەی بەوەشکرد، "حکومەت کاردەکات بۆ بەدەستهێنانی زیادکردنی داهاتی غەیرە نەوت بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری ئابووری".

    ناوبراوه‌ ڕوونیشیکردەوە، "لیژنەی دارایی پاڵپشتی هەوڵەکان دەکات بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری لەنێوان فەرمانبەران لە سەرجەم وەزارەتەکاندا".