به‌غدا –INA
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی سەری ساڵی زایینیەوە بڵاوکردەوە و وێڕای پیرۆزبایی، رایگەیاند، داوا لە هەموو لايه‌نه سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ناكۆكييه‌كان و بە گیانی بەرپرسیاريه‌تيی نیشتمانيی هاوبه‌شەوە، به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێن.
نێچیرڤان بارزانی له‌په‌یامێكدا كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا بڵاویكرده‌وه، "به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی 2025ی زایینیه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ته‌واوی هاوڵاتییانی ئازیزی كوردستان ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، هێزه‌كانی ناوخۆ و هه‌مو پێكهاته‌كانی كوردستان، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له ته‌واوی گه‌لانی عێراق و جیهان ده‌كه‌م، هیوادارم ساڵی نوێ، بۆ هه‌موان ساڵێكی پڕ له ئاشتی، سه‌قامگیری، گه‌شه‌سه‌ندن و خێر و خۆشی بێت".
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه" له‌م دۆخ و قۆناغه‌دا، پێكه‌وه‌يى و کاری هاوبەش تەنها ڕێگەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانمان، بۆيه جه‌خت له گرنگيى په‌له‌كردن له دامه‌زراندنى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌مه‌وه".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌یش هاتووه كه "هه‌رێمى کوردستان به ویست و ئیرادەی دڵسۆزانه‌ى گەلەکەی له هه‌موو پێكهاته‌كان و هێزه نيشتمانييه‌كانى، توانای تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و بەردەوامبوونی لە بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو هەیە. با به هیوا و ئومێده‌وه ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتێک بۆ کاری جددی و بەدیهێنانی ئاواتەکانی گەلەکەمان".