نووسینگەی سەرۆک وەزیران جێبەجێکردنی سیستەمی جیهانی ئەسیکوی بۆ ئۆتۆماتیکیکردنی سیستەمی گومرگی ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 31-12-2024, 18:20
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەستپێکردنی بەکارهێنانی سیستەمی ئۆتۆماتیکی مۆدێرن بۆ ئاسانکاری هاتنە ژوورەوەی کەلوپەل بۆ دەروازە سنوورییەکان و چاودێریکردنیان لە ئاستی ناوەندی ڕاگەیاند، هەروەها ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر جێبەجێکردنی سیستەمی جیهانی ئەسیکوی بۆ ئۆتۆماتیکیکردنی سیستەمی گومرگی.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له‌ راگه‌یندراوێكدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: بەمەبەستی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پەیوەست بە چاکسازی کارگێڕی و دارایی، کە لەچوارچێوەی ئەولەویاتەکانی بەرنامەی حکومەتدا دانرا، ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە نوسیبگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری گومرگ و دەروازە سنووریەکان، و تێیدا ڕێکارەکانی پەیوەست بە بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان و سیستەمی گومرگی تاوتوێ کرا.

    به‌پێی راگه‌یدراوه‌كه‌  ئه‌وه‌یش هاتوه‌ كه‌ لە کۆبوونەوەکەدا، "تەواوبوونی ژێرخانی پێویست بۆ بەستنەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان بە نوێترین تەکنەلۆژیا راگەیەندرا، لەگەڵ دەستپێکردنی بەکارهێنانی سیستەمی ئۆتۆماتیکی مۆدێرن بۆ ئاسانکردنی هاتنە ناوەوەی کەلوپەل بۆ دەروازە سنوورییەکان و چاودێریکردنیان بەشێوەیەکی ناوەندی"، هەروەها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش كراوه‌ كه‌ "ڕێککەوتن کرا لەسەر جێبەجێ کردنی سیستەمی جیهانی ئەسیکودا بۆ ئۆتۆماتیکیکردنی پرۆسە گومرگییەکان لە 1ی کانوونی دووەمی 2025"ـەوە کە بە خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی پتەوکراوە".

    هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئۆتۆماتیکی لە وەزارەت و دامەزراوەکان، لەوانە پڕۆژەی حکومەتی ئەلیکترۆنی و دابینکردنی خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی، کە بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی شەفافییەت و لێپرسینەوە و ئاسانکردنی ڕێوشوێن و خزمەتگوزاریەکان، و کەمکردنەوەی بەربەستە بیرۆکراتیەکان لەگەڵ دامەزراندنی حوکمڕانی باش و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی".