بەغدا - INA- سەجاد موسەوی
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری ڕۆشنبیری، ئەحمەد فەکاک بەدرانی، وادەی خەرجکردنی ئەو یارمەتییە بۆ ڕۆژنامەنووسان، نووسەران، و هونەرمەندان ڕاگەیاند.
بەدرانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "رێکارە فەرمییەکانی خەرجکردنی ئەو مونحهیه بۆ ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و هونەرمەندان لەنێوان وەزارەتەکانی دارایی و ڕۆشنبیری ئەنجامدراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو یارمەتییە بۆ ئەو کەسانە یان پێنجشەممەی داهاتوو یان یەکشەممە خەرج دەکرێت".