ئاسایشی نیشتمانی: لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا ١٤٣ تۆمەتبار بە پێهه‌ڵدانی حزبی به‌عسی قەدەغەکراو دەستگیرکران

ناوخۆ
  • 31-12-2024, 15:52
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی ١٤٣ کەسی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارن بە پێهه‌ڵدانی حزبی به‌عسی قەدەغەکراو لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا.

    وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ئەرشەد حەکیم، لە گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  ده‌ستی كه‌وت تێیدا هاتووە، ، “دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییەکان بە پێهه‌ڵدانی حزبی به‌عسی قەدەغەکراو دەستگیربكه‌ن.

    ئاماژەی بەوەشکرد، "پلاتفۆرمی ئامان خرایە بازاڕەوە، کە یەکەم پلاتفۆرمی عێراقییە تایبەتە بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی، بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتیان بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی ئەکاونتەکانیان، هەروەها زیاتر لە 350 هەزار داواکاری خزمەتگوزاری وەرگیراوە".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "ئاسایشی نیشتمانی زیاتر لە 12 هەزار ماڵپەڕ و پەیجی ئەلیکترۆنی داخست کە هاندەری توندڕەوین و 318 کەسی دەستگیرکرد کە تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، لەنێویاندا 46 بازرگانی نێودەوڵەتی".