دەسەڵاتی دادوەری 12 ملیار دینار بۆ تاوانی ساختەکاری دارایی وەرئەگرێتەوە

ناوخۆ
  • 31-12-2024, 15:45
  • +A -A

    بەغدا- INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، وەرگرتنەوەی 12 ملیار دیناری بۆ تاوانی ساختەکاری دارایی ڕاگەیاند.

    ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌، ئاماژەی بەوەکردووە، “دادگای لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخ بڕی 12 ملیار دیناری عێراقی بۆ تاوانی ساختەکاری دارایی وەرگرتەوە".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو بڕە پارەیە لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی سەرپێچیکار وەرگیراوەتەوە بۆ بەدەستهێنانی جیاوازیی نرخی دۆلار دوای هەوڵێکی زۆر و بەسەرپەرشتی دادوەری لێهاتوو"، جەختیشیکردەوە "هەوڵەکان بەردەوامن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بۆ دڵنیابوون لە خۆپاراستن لەم تاوانە و قسەکردن لەسەر دراو بۆ پاراستنی پارەی دەوڵەت".