بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی هەڵوێستی پتەوی عێراقی دووپاتکردەوە لە ڕێزگرتن لە هەڵبژاردنەکانی گەلی سوریا و یەکپارچەیی خاکەکانیان.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه، تێیدا هاتووە: “ئەعەرەجی لە نووسینگەی تایبهتی خۆی پێشوازی لە پاتریک دورێل باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا کردووە و لەگەڵیدا پێداچوونەوەی بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و فەرەنسا و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەیان بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و دوو گەلی دۆست بکات، ئەمە جگە لەوەی باس لە پەرەپێدانی دۆخەکە دەکرێت لەسەر ئاستی ناوچەکە ڕۆڵی دیپلۆماسی لە نزیککردنەوەی دیدگا نێودەوڵەتییەکان .”
ئەعەرەجی جەختی لەوە کردەوە، "هەڵوێستی پتەوی عێراق ڕێزگرتنە لە هەڵبژاردنی گەلی سوریا و یەکپارچەیی خاکەکانیان و پێکهێنانی حکومەتەکەیان دوور لە دەستوەردانی دەرەکی".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "هەروەها باسیان لە هەماهەنگیکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی کەمپی هۆڵ سوریا و گەڕانەوەی دانیشتووانەکەی بۆ وڵاتەکانیان".