بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، ڕێنمایی دا کە دروشمی “بەغدا پایتەختی گەشتوگوزاری عەرەبی” بخرێتە سەر ڤیزەی هاتنه نێو خاكی عێراق.
عەمید میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوهت تێیدا هاتووه، “بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، بەرێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و ئیقامە دروشمی بەغدای پایتەختی گەشتیاری عەرەبی 2025ی خستە سەر ڤیزەی هاتنه نێو خالكی عێراق”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە لە یەکەمی كانوونی دووهمی ٢٠٢٥ەوە دادهنرێت ".