بەغدا –INA
ئهمڕۆ سێشهممه ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە گرنگی وەبەرهێنان لە باشترین دەرفەتەکان کرد بۆ ئەوەی زۆرترین داهاتی دەوڵەت بەدەستبهێنێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری نەوت و پیشەسازی و بریکارەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی نەوت و بریکاری وەزارەتی پلاندانان، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد بۆ پێداچوونەوە بە پڕۆژەکانی وەزارەتی نەوت".
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه سهرۆك وهزیران جەختی کردەوە لەسەر "گرنگی پێداچوونەوە و وەبەرهێنان، بۆ باشترکردنی دەرفەتەکان و زیادکردنی داهاتی دەوڵەت، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بۆ چاکسازی دارایی و ئابووری"، ههروهها ئاماژەی بەوەشکرد کە "حکومەت گرنگی بەجێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان دەدات، بەتایبەتی لەکەرتی وزەدا، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی پرۆسەی گەشەپێدان لەبوار و کەرتە جیاجیاکاندا".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە لەکۆبوونەوەکەدا "پڕۆژ ستراتیژییەکان و پڕۆژەکانی وەزارەت لەبوارەکانی دەرهێنان و وەرگیراوەکانی نەوت و وەبەرهێنانی گاز بە جۆری ئازاد و هاوەڵ تاوتوێکرا"، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر "گرنگی داڕشتنی پلانی پێویست بۆ دابەشکردنی غاز لەنێو پێداویستییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و دابینکردنی پێداویستییەکانی غاز بۆ وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، بەمەبەستی کارپێکردنی کارگەکان".