بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەیی پاسەوانی سنوور ڕایگەیاند، سنووری هاوبەش لەگەڵ ئێران بە تەواوی ئەمنیەتی کراوە.
لیوا محمد عەبدولوەهاب سوكهر فەرماندەی پاسەوانی سنوور، لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ سەرکردەکانی پاسەوانی سنوور لە کۆماری ئیسلامی ئێران، بەپێی ڕاگەیەنراوێک کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه، ڕایگەیاند: “سنووری هاوبەش ناوچەکانی لەگەڵ ئێران بە تەواوی پارێزراوه و ڕێگری لە هەر جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی قاچاخی یان پێشێلکاری سنوورەکان گیراوە”، جەختی لەوە کردەوە کە “پاسەوانی سنووری عێراق ئامادەیە هاوکاری لەگەڵ پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران بکات بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی سنوورەکان و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی سەردانکەران له یادی ئەربەعینی ئیمام حسێن (س .خ)”.
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه : ئەم دیدارە کە فەرماندەکانی پاسەوانی سنوور لە پارێزگاکانی کرماشان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، خوزستان، کوردستان، و ئیلام ئامادەی بوون، ئامانجی بههێزكردنی ئاستی هاوکاری و دیراسەکردنی کێشە سنوورییەکان و ئەمنییەکانی نێوان دوو وڵات و پاراستنییە سنووری هاوبەش."
لای خۆیەوە، فەرماندەی پاسەوانی سنووری ئێران، لیوا ئەحمەد عەلی گودەرزی، ڕوونی کردەوە کە "هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ئێران و عێراق شانبەشانی یەکتر لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاسایشی گەلانی دوو وڵات کار دەکەن".
به پێی راگهیندراوهكه گودەرزی ئاماژەی بە “هاوکاری باش و پەیوەندییە سنوورییە نایابەکانی نێوان پاسەوانانی سنوور لە ئێران و عێراق” کرد و ئاماژەی بەوەدا کە “ئێران ١٦٠٩ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ عێراقدا هەیە و ئەم سنوورە هاوبەش و فراوانە بە باشی چاودێری دەکرێت و بە باشی بەڕێوەدەبرێت لە سایەی نایابەکان پەیوەندی و هاوکاری نێوان پاسەوانانی سنوور لە هەردوو وڵات ".