وەزیری گواستنەوە: پڕۆژەی تەکسی نیشتمانی سەرجەم پارێزگارەکان دەگرێتەوە

ناوخۆ
  • 31-12-2024, 13:39
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام مه‌لالا

    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ڕەزاق موحێبس سەعداوی، گرنگترین تایبەتمەندییەکانی پڕۆژەی تەکسی نیشتمانی و ئامانجەکانی و میکانیزمی کارکردن و ڕێکخستنی ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆژەکە سەرجەم پارێزگارەکانی عێراق دەگرێتەوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە تەکسی نیشتمانی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی و دەرفەتی کار دەڕەخسێنێت.

    وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، لە لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: “پڕۆژەی تەکسی نیشتمانی یەکێکە لە پڕۆژە کارپێکردنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بە نوێنەرایەتی کۆمپانیای گشتی بۆ گواستنەوەی تایبەت، لەگەڵ کەرتی تایبەت،” ئاماژە بەوە دەکات کە “پڕۆژەکە ئامانجی کۆکردنەوەی کۆمپانیاکانی تاکسییە لە عێراق، و بۆ هەموو پارێزگاکان، بە هەرێمی کوردستانی عێراقیشەوە، لە ژێر یەک پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیدان کە ناوی پلاتفۆرمی تەکسی نیشتمانییە".


    ئاماژەی بەوەشکرد، "پرۆژەی نیشتمانی تەکسی کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی کۆمپانیاکانی تاکسی، هەروەها یەکەیەکی ناوەند هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی بەڕێوەبردن و ڕێکخستن و سەرپەرشتیکردنیان و ڕێنماییکردنی شۆفێران، جگە لە وەرگرتنی سکاڵای هاوڵاتیان".


    ئاماژه‌ی بۆ ئەوەش کرد، گرنگترین سوودەکانی پڕۆژەی تەکسی نیشتمانی بریتییە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی نایاب بە هاووڵاتیان، کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ، کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی، ئەمە جگە لەوەی دڵنیایی هاووڵاتیان لە بوونی سیستەمی بەدواداچوونی ئەلیکترۆنی، هەروەها دەستەبەرکردنی هەلی کار بۆ خەڵک بە داهاتێکی سنووردارەوە".