بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر پڕۆژەی یەکخراوی باشووری بەسرە كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد و تێیدا گفتوگۆ لەسەر مۆدێلی ئابووری پڕۆژەی یەکخراوی باشووری بەسرە کرا، کە یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژە ستراتیژییەکان لە وڵاتدا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە کۆبوونەوەکەدا کە لەگەڵ لیژنەی پەیوەندیدار و شارەزایان لە وەزارەتی نەوت بەڕێوەچوو، پێداچوونەوە بە پێگەیشتنی پڕۆژەکە کرا، کە ساڵانێکە دواکەوتووە، و ڕێککەوتن کرا لەسەر پەسەند کردنی، دوای تەواوکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی".
جێگای باسە پڕۆژەکە لە کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگ پێکدێت، کە "بریتین لە پەرەپێدانی کێڵگەی ئەرتاوی و وەبەرهێنانی گازی هاوەڵ"، هەروەها "دامەزراندنی پاڵاوگەیەک بە تایبەتمەندی مۆدێرن و کارگەیەکی پەین و کارگەیەکی پترۆکیمیایی لەگەڵ دامەزراندنی دوو وێستگەی کارەبا یەکێکیان بە وزەی خۆر و ئەوی دیکەیان جێگیر بێت بۆ دابینکردنی وزە بۆ پڕۆژەکە، ئەمەش سوودی گەورەی گەشەپێدان و ئابووری بەدەست دەهێنێت و هەلی کاری زۆر دەڕەخسێنێت و یارمەتیدەر دەبێت لە گەشەپێدانی کەرتی تایبەتی عێراق".