بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، وستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەکارییەکان بۆ سەردانەکەی بۆ بەریتانیا تاوتوێ كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ستیڤن هیچن کرد".
بهپێی راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه "له میانەی دیدارەکەدا باسیان لە ئامادەکارییەکانی سەردانەکەی داهاتوو کرد، کە سهرۆك وهزیران لە وەڵامی بانگهێشتنامەیەکی فەرمیدا بۆ شانشینی یەکگرتوو ئەنجامی دەدات"، هەروەها ئەو دیدارانەی کە لەخۆی دەگرێت "بە ئامانجی پتەوکردنی هاریکاری و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا، بە شێوەیەک کە سوودی هاوبەشی عێراق و بەریتانیا بەدەست بهێنێت".
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه" دیدارەکەدا پێشهاتەکانی ناوچەکە و چۆنیەتی پەرەپێدانی هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و پاراستنی ئاسایش لە ناوچەکە تاوتوێ کرا".