وەزیری ڕۆشنبیری:منحه‌ی رۆژنامه‌نووسان و ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان له‌ زووترین كات دابه‌شده‌گرێت

ناوخۆ
  • 31-12-2024, 00:12
  • +A -A

    بەغدا - INA

    وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و ئاسه‌وار، ئەحمەد فه‌كاك بەدرانی دووپاتی کردەوە کە منحه‌ی ڕۆژنامەنووسان و ئه‌دیبان و هونەرمەندان له‌ زووترین كات دابه‌شده‌گرێت.

    بەدرانی لە راگه‌یندراوێكدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوه‌ تێیدا راگه‌یاند، " له‌ زووترین كات منحه‌ی ڕۆژنامەنووسان و ئه‌دیبان و هونەرمەندان دابه‌ش ده‌كرێت".

    بەدرانی ئاماژەی بەوەشکرد، “لە پرۆسەی وەرگرتنیداین لە وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی بەسەر یه‌كێتی و سەندیکاکان تایبه‌ت به‌ رۆژنامه‌نووان و ئه‌دیبان و هۆنه‌رمه‌ندان".