به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدولعەزیز ئەلمحەمەداوی سەرۆکی ئەرکانی دەستەی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، بەیاوەری ژمارەیەک لەفه‌رمانده و بەڕێوەبەری چۆره‌كان، سه‌ردانی کەرتی سنووری نێوان عێراق و سوریا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئەنبار کرد.
دەستەی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە،ڕایگەیاندووە" محەمەداوی گوێبیستی کورتەیەک بوو سه‌باره‌ت به ئامادەباشی بەرزی سه‌ربازان لە کەرتی سنووری و ستایشی ڕۆڵی كرد له‌بەرگەگرتنیان لە ئاستەنگە جوگرافییە جیاوازەکان و بارودۆخی خراپی کەشوهەوا له‌پێناو پاراستنی سنوورەکان و وبه‌هێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگای ئەنبار.
هه‌روه‌ها وتی" سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ دووەم ڕۆژی لەسەریەک سەردانی کەرتەکانی ئۆپەراسیۆن لە پارێزگای ئەنبار ده‌كات، کە قەزای قائیم و فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان (ناوچه‌ی دووەم) و ناوچه‌كانی تر له‌خۆ ده‌گرێت."
سەرۆکی ئەرکانی سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا جەختی لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییە تەکنیکییەکان و پاراستنی قەڵاکان كرده‌وه بۆ گرتنی ڕێگا بۆ هەر هەوڵێکی دزەکردن یان چالاکییە تیرۆریستییەکان کە ڕەنگە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری وڵات بکه‌ن، وئاماژە بە ڕادەی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان یەکەکانی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی و ته‌واوی یەکەکانی تری هێزه ئه‌منییه‌كان كرد.