بهغدا-INA- محەمەد ناسر
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەکانی عێراق، فەرحان فهرتووسی، پێوەرەکانی هەڵبژاردنی کۆمپانیهكان بۆ کاركردن له تێرمیناڵی کۆنتێنەر ژمارە (١)ی لە پرۆژەی بەندەری گهورهی فاو دیاریکرد.
فەرتووسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ئەو کۆمپانیایە کارپێکەرەی کە تێرمیناڵی کۆنتێنەر ژمارە (١) بەڕێوەدەبات دەبێت لە لیستی ٢٠ کۆمپانیای سەرەکی جیهانیدا بێت.
ئاماژە بەوەشکرد كهتا ئێستا 11 کۆمپانیا بەپێی کۆنترۆڵی تایبەت هەڵبژێردراون، بانگهێشتنامە بۆ ئەو کۆمپانیایانە دەنێردرێت دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و ڕەزامەندی کۆتایی بۆ چوونە ناو پرۆسەی کێبڕکێ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.
ڕوونیشی کردەوە ژێرخانی پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەکانی عێراقەوە تەواو کراوە، هاوکات کۆمپانیای کارپێکردن بەرپرسیار دەبێت لە سەر پێکهاتەی سەرەوە، کە بریتییە لە دابینکردنی کەرەستە و ئامێری پێویست وەک بارهەڵگر و فۆرک لیفت و سیستەمی RTG خاوهن تایەی لاستیک کرێنی کۆنتێنەر، و بەرپرسیار دەبێت لە پەرەپێدانی نەرمەکاڵا و سیستەمەکان بۆ کارەکان.