به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فالح فه‌یاز سەرۆکی دەستەی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئامادەیی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئاستەنگێکی ئەمنی کە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە دووپاتکردەوە.
له‌بەیاننامەیەکی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە - تێیدا هاتووە کە فالح فه‌یاز لەکاتی ئامادەبوونی لە فێستیڤاڵی شەهیدبوون و سەروەری" کە لەلایەن سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی ـ لیوای هێزە تایبەتەکان(المختار) بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی سەرکردەکانی سەرکەوتنەوە سازكردبوو، فه‌یاز ڕێبازی شەهیدان و ڕۆڵیان لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی فەتوای مه‌رجعی باڵای ئایینی وەبیرهێنایەوە، ئاماژەی بەوەدا کە حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی سه‌ركرده دڵسۆزه‌كانیه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن ئه‌زموونێكی مه‌زن له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنه‌كانی له‌پشتی وه‌ستاوه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختی له‌ئامادەیی هێزه‌كانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئاستەنگێکی ئەمنی کە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە كرده‌وه.
وتی" پێویسته ڕێبازی شەهیدان په‌یره‌و بكرێت و ئەو سەرکەوتنانەی لە تێکشکاندنی تیرۆردا بەدەست هاتووە بپارێزێن.
له‌ڤیشته‌ڤاڵه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌فه‌رمانده و سه‌ربازان و نوێنه‌ری باڵیۆزخانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق ئاماده‌بوون.