بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سهید عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەت، داوای سود وەرگرتن لە ئەزموونی ژاپۆن لە حوکمڕانی ئەلیکترۆنی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کرد.
لە بەیاننامەیەکدا لە نووسینگەی سهید حەکیم، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" سهید عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەت، لەگەڵ باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق، ئاکیرا ئەندۆ کۆبووەوە، هیوای سەرکەوتن لە ئەرکی سەرۆکایەتیکردنی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی وڵاتەکەی لە عێراق بۆ خواست.
ههروهها حەکیم جەختی لەسەر قووڵایی پەیوەندی نێوان بەغدا و تۆکیۆ و ڕێگاکانی پەرەپێدانی، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و ههردووگەلی دۆست بکات کردەوە، داوایكرد سود لەئەزموونی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە لە ژاپۆن، و ئەو ئەزموونە تەکنەلۆژی و دیجیتاڵیانەی کە ژاپۆن پێشکەشی دەکات وهبگیرێت، کە بەشدارن لە بەهێزکردنی حکومەت و شەفافیەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، وجەختی لەوە کردەوە، پیشەسازی ژاپۆنی بوونی ههیه لەنێو ڕۆشنبیری جهماروهی و ژیان لە عێراقدا.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، حەکیم تیشكی خستە سەر پێشهاتەکانی سوریا و ناوچەکە بە گشتی، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە بەرپرسیار زانی لە سەقامگیری سوریا، چونكه ڕهوشی ئاڵۆزی سوریا كاریگهر لەسەر ئاشتی ناوچەکە و نێودەوڵەتی ههیه، وتی" بنەمای سەقامگیری لە سوریا لەسەر بنەمای تواناسازیی گەلی سوریایە بۆ ئیدارەدانی خۆی و نووسینی دەستووری خۆی و پاراستنی فرەچەشنی دیمۆگرافیای ئهم وڵاته.
حەکیم جەختی لەپێویستی وەستاندنی شەڕ لە غەززە و دابینکردنی یارمەتی بۆ گەلی فەلەستین، ئاوەدانکردنەوەی شارەکان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان كردهوه.