عەبدولخالق مەسعود: دوورخستنەوەی کاساس لەم قۆناغەدا کاریگەری نەرێنی لەسەر هەڵبژاردەی نیشتمانی دەبێت

وەرزش
  • 30-12-2024, 13:30
  • +A -A

    بەغدا - INA

    سەرۆکی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، عەبدولخالق مەسعود، دووپاتی کردەوە کە لە ئێستادا كارێكی باش نییه‌ ئه‌گه‌ر خیسوس کاساسی ڕاهێنەری ئیسپانی لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە، بەتایبەتی کە هەڵبژاردەکەمان یارییە گرنگەکانی چاوەڕێی دەکەن لە پاڵاوتنە یەکلاکەرەوەکان بۆ مۆندیال.

    مەسعود بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو ڕاهێنەرە زیاتر لە دوو ساڵ ئەزموونی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق هەیە، ئەمەش وای لێدەکات زۆر ئاشنای یاریزانان بێت سەرەڕای ئەوەی سەقامگیری لەسەر پێکهاتەیەکی جێگیر نییە کە ناسنامەی هەڵبژاردەی عێراق دیاری دەکات".

    عەبدولخالق مەسعود ئاماژەی بەوەشکرد، "گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی پێکهاتە لە کاتی یارییەکاندا، جا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بێت یان لە پاڵەوانێتییەکانی دیکەی وەک جامی کەنداو، کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی هەبووە و بووەتە هۆی دۆخێکی ناسەقامگیری"، ئاماژەی بەوەشکرد، "دەرکردنی ڕاهێنەر لەم کاتەدا ڕەنگە دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز بکات".