سودانی و مالکی تاوتوێی هەوڵەکانی عێراق بۆ پێشگرتن لە تەشەنەسەندنی ململانێکان لە ناوچەکە دەکەن

سیاسی
  • 30-12-2024, 11:57
  • +A -A

    بەغدا –INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالكی تاوتوێی هەوڵەکانی عێراق بۆ پێشگرتن لە تەشەنەسەندنی ململانێکان لە ناوچەکە دەکەن.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری کامل مالکی کۆبووەوە".

    هه‌روه‌ها لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات کرا لەگەڵ ئەو پێشکەوتنانەی کە حکومەت بەدەستیهێناوە لە جێبەجێکردنی ئامانجەکانی بەرنامە حکومیەکەی، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان و هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری وڵات، لەپێناو بەدیهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر".

    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "کۆبوونەوەکەدا گرنگترین ئاستەنگەکانی بەردەم عێراق و گرنگی یەکخستنی هەوڵەکان لەلایەن هەمووانەوە تاوتوێ کرا، بەمەبەستی چارەسەرکردنیان لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕووداوانەی کە لە ناوچەکە ڕوودەدەن، بەتایبەتی لە سوریا"، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر "هەڵوێستی پتەوی عێراق، بۆ پشتیوانی کردن لە یەک پارچەیی خاکی سوریا و ڕێزگرتن لە هەڵبژاردەکانی گەلەکەی و پێویستی بەردەوامبوون لە چالاکییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان، بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژیەکانی سەر غەززە و چەسپاندنی سەقامگیری لە لوبنان و هەوڵەکانی عێراق بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ململانێکان لە ناوچەکەدا".