مەندەلاوی: خولی داهاتووی یاسادانان چالاکبوونی گەورەی ڕۆڵی چاودێریکردن به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت

سیاسی
  • 30-12-2024, 11:44
  • +A -A

    بەغدا - INA

    موحسین مەندەلاوی ، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ دووشەممە، پشتڕاستی کردەوە کە خولی داهاتووی یاسادانان چالاکبوونی گەورەی ڕۆڵی چاودێریکردن به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه‌ تێیدا، ڕایگەیاندووە،"موحسین مەندەلاوی ، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ لە نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازیی له‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی بەرپرسی پارتی تەقەدام کرد ، له‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوانیان تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی گشتی وڵات، و به‌هێزكردنی هاریکاری نێوان هێزە نیشتمانییەکان بۆ به‌هێزكردنی بەرژەوەندییەکانی وڵات".

    له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "لە میانی کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک یاسای گرنگ تاوتوێ کرا کە تێپەڕاندنیان دواکەوت، جەخت لەسەر گرنگی خێراکردنی یاساکانیان کرایەوە، جگە لەوانەی پەیوەندییان بە لایەنی خزمەتگوزارییەوە هەیە و پەیوەندییەکی نزیکیان بە ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە".

    بەگوێرەی راگه‌یندراوه‌كه‌ ، مه‌نده‌لاوی ڕایگەیاندووە، “خولی داهاتووی پەرلەمان چالاکبوونی گەورەی ڕۆڵی چاودێری به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، هەروەها ڕێککەوتن لەسەر پاراستنی هەماهەنگی و پەیوەندیکردن بۆ بەهێزکردنی ڕێبازی دیموکراسی، یەکخستنی ڕیزەکانی نیشتمانی لە بەرامبەر ئاستەنگەکاندا و مەترسییەکان، و پشتگیری حکومەت بکەن لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەیدا”.