بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە لقی ژمارە 31کەمینی خۆی لە ناوچەی عامریە لە بەغدا کردووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە ،بانکەکە ڕایگەیاندووە: کردنەوەی ئەم لقە نوێیەی بانکەکەمان لە ناوچەی عامریە، کە لقی 31مینە، هەنگاوێکە کە خواستەکانمان بۆ گەشەی بەردەوام و فراوانکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکانمان دەردەخات بۆ گەیشتن بە هاوبەشە بەڕێزەکانمان.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کردنەوەی ئەم لقە نوێیە بەشێکە لە پلانی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی 2024 و پابەندبوونمانە بە پێشکەشکردنی بەرزی پێوەرەکانی کوالێتی و خزمەتگوزاری بانکی، کە خواستی زیاتری هاوبەشەکانمان دابین دەکات و بەشداری لە پشتگیریکردنی گەشەی ئابووری ناوخۆیی دەکات.