بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە "زێدان خەلەف عەتوانی" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ مافی مرۆڤ و سەرۆکی لیژنەی باڵای ناوەندی بۆ هاوکاری گەلی فەلەستین و لوبنان،ڕایگەیاند : کە وەستانی گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە و لوبنان دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ڕێگای وشکانی و ئاسمانی.
(عەتوانی ) بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:
لە ئێستادا هاوکارییە فریاگوزارییەکان بۆ لوبنان و غەززە کە لە ڕێگەی سوریاوە دەڕۆیشتن وەستاوە، کەبۆتە هۆی نەبوونی ڕێگای ئاسمانی یان وشکانی، هەرچەندە زۆرێک لە عەتەبە پیرۆزەکانمان ئێستا هاوکاری فریاگوزاری پێشکەش بە لوبنان دەکەن.
لەبارەی داهاتووی هاوکارییەکانیش ووتی: هیوادارین بتوانین وەفدێکی تایبەت بنێرین بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ کەرتی غەززە و لوبنان ئەگەر ڕێگایەک دەستەبەر بێت،بەڵام لە ئێستادا هیچ ڕێگایەکمان نییە بۆ گەیشتن بە غەززە یان لوبنان.
"عەتوانی " ئاشکرشیکرد کە حکومەتی عێراق هەزاران تەن هاوکاری تەندروستی و فریاگوزاری ناردووە بۆ لوبنان و غەززە. هەروەها پێش ڕووداوەکانی ئەم دوایەیی سوریا، عێراق 30 هەزار تەن گەنمی لە کۆی 250 هەزار تەن ناردبوو بۆ سوریا، لەبەر بوونی ئاوارەی لوبنانی لەوێ،بەڵام ئەمە بەهۆی ڕووخانی دەسەڵاتی پێشووی سوریا و داخستنی سنوورەکان وەستا .
لە کۆتاییدا قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا : کە پێش ڕووداوەکانی سوریا،عێراق چەندین دەروازەی کردبووەوە بۆ هاوکاری ئاوارە لوبنانییەکان،کە گرنگترین و فراوانترینیان حەرەمی سەیدە زەینەب (سەلامی خوای لێ بێت) بوو.