*وەزارەتی تەندروستی: نزیکەی ٣٠٠ تیمی پزیشکی بیانیمان هێناوە بۆ بەغداو پارێزگاکان

ناوخۆ
  • 29-12-2024, 22:05
  • +A -A

    بەغدا-INA
    وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 300 تیمی پزیشکی بیانیان بۆ کارکردن لە نەخۆشخانەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە هێناوە.
    "سەیف بەدر " وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕایگەیاند : کە ئەم هەنگاوە چەند سوودێکی گرنگی هەیە:
    ▪- کەمکردنەوەی پێویستی نەخۆشەکان بۆ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات
    ▪- کەمکردنەوەی تێچووی دارایی لەسەر نەخۆش و خێزانەکانیان
    ▪- ئاسانکارکردن بۆ بەدواداچوونی چارەسەری نەخۆشەکان لە ناو وڵات
    ▪- پێگەیاندنی پزیشک و ستافی پزیشکی ناوخۆیی لە ڕێگەی گواستنەوەی شارەزایی و زانیاری
    لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا"بەدر " جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پرۆژەیە زۆر گونجاوە لەگەڵ سروشتی کۆمەڵگای عێراقی، کە ڕاهاتووە لەسەر هاوڕێیەتی کردنی نەخۆش لەلایەن چەند کەسێکی خێزانەکەیەوە، ئەمەش لە کاتی چارەسەروەرگرتن لە ناوخۆدا ئاسانترە وەک لە سەفەرکردن بۆ دەرەوە، بەتایبەت منداڵ کە بۆ چارەسەرکردن لەدەرەوە پێویستی بە زیاتر لە یاوەرێک هەیە.