نەینەوا – ا ه ع زوهیر ئەعرەجی قایمقامی موسڵ، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند: دەستكراوە بە ئاوەدانكردنەوەی موسڵی كۆن و بەری ڕاستی ئەو شارە كە دوچاری وێرانكردنی تەواو ببوون لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش لەكاتی رزگاركردنی. ئەعرەجی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: "كارمەندانی تەواوی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگای نەینەوا دەستیانكردوە بە ئاوەدانكردنەوەی گەڕە كۆنەكان و بەری ڕاستی شاری موسڵ"، رونیشیكردەوە " ئاوەدانكردنەوەكە بینای دامەزراوە حكومەیەكان وەك تەندروستی و فەرمانگە حكومەیەكان دەگرێتەوە".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات