پێكهێنانی ژیانی هاوبەش پێویستی بە ئەرك و ماندوو بوون هەیە، ئەو كاتەش پێویستە هەريەك لە ژن و مێرد ئەركی سەرەكی خۆیان بزانن ، پیاوان لە یەكەم مانگی هاوسەرگیری پێویستە بەم شێوەیە ڕەفتار بكەن: 1-زۆرینەی كاتەكانی بێ كاریت لەگەڵ هاوسەرەكەت بەسەر ببە : پیاو هەتا ئەو كاتەی هاوسەرگیریان نەكردبێت دەتوانن تەواوی ئەوكاتە زیاددەیەی هەیانە هەرچۆنێك بیانەوێت بەسەری ببەن بەڵام ئەوكاتەی هاوسەرگیری دەكەن و بەتایبەت لەسەرەتای مانگەكانی هاوسەرگیری باشتر وایە زۆرینەی ئەوكاتانەی بێ كارن لەگەڵ هاوسەرەكەیان بەسەری ببەن . 2- خواردنی بۆ ئامادە بكە : ئەمە شێوازێكە لە دەربرٍینی خۆشەویستی وەك ئامادەكردنی ژەمی بەیانیان بۆ هاوسەرەكەت و پێشكەشكردنی پەرداخێك شەربەت یان قاوەیەك ، بۆ ئەوەی زیاتر هەست بە سۆز و خۆشەویستی تۆ بكات . 3- دیاری پێشكەش بكە: ئەمە یەكێكە لەڕێگا ئاسانەكان بۆ دەربڕینی خۆشەویستی تەنانەت ئەگەر دیایریەكان زۆر ساددەش بێت بۆ نمونە تەنها نامەیەك چەند وشەیەكی پڕ هەست و سۆزی تیادا نوسرابێت ئەوە بەسە بۆ دەربڕینی خۆشەویستی .