بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە ڕێکارەکانی دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستیەکان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە : ئەو ژمارەی کە ماوەتەوە لە ساڵی (2022-2023) دەگوازرێنەوە لیستی ساڵی داهاتوو , بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە (24684)ی ساڵی 2024.
وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندرووێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە درێژەی بەدواداچوونەکانیدا بەئامانجی دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستیەکان و بە پشتبەستن بە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە (13) ساڵی 2023 بۆ ساڵەکانی (2023-2024-2025)ی ماددەی 77 و ماددە 60ی وەزارەت بە نوسراوی ژمارە 101928 لە بەرواری 28/12/2023ی بڕگەی (دوو) بۆ پێدانی ژمارەی وەزیفی لە یاسای پلەبەندی پزیشکی ژمارە (6)ی ساڵی 2000دا هاتووە بۆ دەرچوانی ساڵی 2023، کە ژمارەیان (57,664) پلەی وەزیفیە، هەروەها زیادکردنی تێچووی ساڵانەیان بۆ کۆی گشتی بودجەی خەمڵێنراوی وەزارەت بۆ ساڵی 2024 .
لەکۆتایی راگەیەندراوەکە داهاتووە : بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە (24684)ی حکومەتی ساڵی 2024،بە دامەزراندندنی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان بۆ ساڵی (2022-2023) لە ساڵی داهاتوو جێ بەجێ دەبێت .