بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕایگەیاند، پێشوازیان لە 96 عێراقی کردوە کە لە سنووری سوریا و تورکیا گەراونەتەوە.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە ژێر ڕێنمایی"ئیڤان فایق جابرۆ" وەزیری کۆچ و کۆچبەران،وەجبەیەکی نوێی عێراقی وەرگرتووە کە ژمارەیان 96 هاووڵاتی عێراقی بوو کە لە ناوچەکانی (گڕێی سپی، سەری عەین و ئەدلب و عەزاز) لەسەر سنووری سوریا-تورکیا تا وڵات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سەفا حسێن ئەحمەد " بەڕێوبەری گشتیی فەرمانگەی کاروباری کۆچبەران و سەرۆکی لیژنەی وەرگرتنی عێراقییە گەڕاوەکان، ئەوەی خستۆتەڕوو : کە ئەمە دوا وەجبەی ئەمساڵە بۆ گەڕاوەکانی عێراقی لە سوریاوە لەڕێگەی خاکی تورکیاوە لە دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیلەوە.