بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە "حسێن فلامرز" بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەستپێشخەریی "ریادە" و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران، ئەنجامەکانی دەستپێشخەریی "ریادە"ی لە ساڵی 2024 ڕاگەیاند و ئاماژەش بەوە دەکات کە 8130 قەرز دراوە.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)،ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران وتی : "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران لە 14-12-2024 کۆنفرانس و پێشانگای 'ریادە'ی کردەوە،کەخۆی لە خۆیدا لە ئەنجامی زیاتر لە 18 مانگ کارکردن و 12 مانگ ڕاهێنان بوو، کە بووە هۆی سوودمەندبوونی 8130 کەس لە قەرزەکانی دەستپێشخەریی ریادە.
ووتیشی: ئەم قەرزانە لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە دەستیان پێکردووە و تا کانوونی یەکەمی 2024 بەردەوام بوو، واتە بۆ ماوەی نزیکەی هەشت مانگ قەرزەکان بەسەر پارێزگاکانی عێراقدا دابەش کراون،لەوانەش بەغدا،و سەرجەم پیشەکانی گرتووەتەوە وەک پیشەیی و پیشەسازی و بەرهەمهێنان و لەگەڵ پڕۆژە دیجیتاڵی و تەکنەلۆجی و ئامێری دەستکرد.
لەدرێژەی قسەکانیدا ووتیشی : پلانی ساڵی داهاتوو 2025 بریتییە لە فراوانکردنی ناوەندەکانی ڕاهێنان لە عێراق و زیادکردنی شوێنی ڕاهێنان، لەگەڵ بەشداریپێکردنی ژمارەیەکی زیاتر لە زانکۆکان و یانە وەرزشی و گەنجان لە دەستپێشخەرییەکەدا،هەروەك لە ساڵی 2024دا زیاتر لە 300 ئامادەیی پیشەیی بەشداربوون و ڕاهێنانەکان بەردەوام دەبن تا دوا ئامادەیی پیشەیی کە ژمارەیان دەگاتە 340 ئامادەیی.
ئاماژەی بەوەشدا : کە 1152 ڕاهێنەر لە بنکەی زانیارییەکانی دەستپێشخەرییەکەدا تۆمارکراون،لە کاتێکدا ژمارەی گەنجانی تۆمارکراو کە دەیانەوێت بەشداری بکەن گەیشتووەتە 424,000 گەنج،کە نیشانەی زیادبوونێکی بەرچاوە لە خواست بۆ تۆمارکردن کە لە 16ی کانوونی یەکەم دەستی پێکرد.
ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆک وەزیران باسی لەوەش کرد کە ژمارەی تۆمارکراوان لە دەستپێشخەریی (ریادە) لە 424,000 کەس تێپەڕیوە و ژمارەی ڕاهێنراوان لە ساڵی ڕابردوودا 53,000 کەس بووە و 29,000 کەس ڕاهێنانەکەیان تەواو کردووە و ژمارەی ئەوانەی داوای قەرزیان کردووە و سەرکەوتوو بوون لە نێوان 18,000 بۆ 19,000 کەسە، و ژمارەی قەرزە وەرگیراوەکان گەیشتووەتە 8130 قەرز کە بووەتە هۆی دابینکردنی زیاتر لە 10,000 هەلی کار، هەروەها جەختی کردەوە کە ژمارەیەکی زیاتر لە ساڵی داهاتوو قەرز وەردەگرن.