بەغدا-INA
ڕۆژی یەکشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، دەستگیرکردنی یەکێک لە تیرۆریستانی تێوەگلاو لە تاوانی سپایکەر ڕاگەیاند.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە ئۆپەراسیۆنێکی دیار و بەدواداچوونێکی توند و هەوڵێکی هەواڵگریی بەهێز لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق،و لەژێر چاودێری و بەدواداچوون و پلانی هاوبەشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق، توانیان تیرۆریستێک دەستگیر بکەن کە فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەری لە دژی دەرچووبوو و تۆمەتبار دەستی هەبووە لە تاوانی سپایکەر و کوشتنی هاووڵاتیانی بێتاوانی عێراق.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە: خوێنی پاکی عێراقییەکان بەردەوام دەبێت لە ڕاوەدوونانی تیرۆریستان تاوەکو سزا دەدرێن، هەروەك هێزە ئەمنییەکان و دەزگا هەواڵگرییەکان پشوو نادەن تا دەستیان نەگاتە تەواوی تاوانباران ، کە تاوانێکی قێزەونیان بەرامبەر خەڵکی بێتاوان ئەنجامداوە.