سەرۆک وەزیران بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ سەردانیکردنی ژاپۆن پێگەیشت

سیاسی
  • 29-12-2024, 15:50
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ سەردانی ژاپۆن پێگەیشت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : کە "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران پێشوازی لە " ئەکیرا ئێندۆ "باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی.
    وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : سەرۆک وەزیران ،کە  بانگهێشتنامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنەوە پێگەیشتبوو لە ڕێگای باڵیۆزی نوێی ژاپۆنەوە وەریگرت بۆ سەردانی تۆکیۆ ، هەروەها سەرۆک وەزیران هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سودانی " جەختی کردەوە لە خواستی عێراق بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکاری نێوان هەردوو وڵات،و بەهێزکردنی هاوبەشی بنیاتنەر لە بوارە جیاوازەکانی گەشەپێداندا،بۆ بەرژەوەندی گەلانی عێراق و ژاپۆن.
    سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە "گرنگی ئەو ڕۆڵە کرد کە ژاپۆن دەتوانێت بیبینێت وەک ئەندامێکی کارا لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا، سەبارەت بە ڕاگرتنی دوژمنکاری لە غەززە، پشتگیریکردنی سەقامگیری لە لوبنان، و هاوکاریکردنی گەلی فەلەستین کە ڕووبەڕووی جینۆسایدێکی سیستماتیک بۆتەوە، سەرەڕای ڕۆڵی لە ڕێگرتن لە فراوانبوونی ململانێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و بەهێزکردنی هەوڵەکانی سەقامگیری و هێورکردنەوە".