وەزیری بازرگانی ڕێنمایدا بە داڕشتنی پلانێک بۆ بەبازاڕکردنی بەروبوومی گەنم

ئابوری
  • 29-12-2024, 15:41
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ڕۆژی یەکشەممە"ئەسیر داود غەریری" وەزیری بازرگانی ،ڕێنماییدا بە تەواوکردنی پلانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و داڕشتنی پلانێک بۆ بازاڕکردنی دانەوێڵەی گەنم بۆ وەرزی داهاتوو.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :"ئەسیر داود غەریری"وەزیری بازرگانی ،سەرپەرشتی دوایین دانیشتنی دەستەی بیروڕای وەزارەت بۆ ساڵی 2024ی کرد، بۆ تاوتوێکردنی گرنگترین دۆسیە و پلانەکانی سەر کارنامەی دەسەڵات و دەنگدان لەسەر ئەو بڕیارانەی کە ئامانجیان باشترکردنی ئەدای ئەو ئەرکانەی کە بە هەر دەزگایەک سپێردراوە.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لە کۆبوونەوەکەدا " ئەسیر داود غەریری " جەختی لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی پلانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لەگەڵ ڕێنماییەکانی حکومەت بۆ پەرەپێدانی ئەدا و بەدەستهێنانی گۆڕانکاری دیجیتاڵی کردەوە و هەروەك جەختی لە خێراکردن لە  تەواوکردنی بەرنامەکانی پەیوەست بە پلانەکە و پێویستی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی بڕیارەکان بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی خزمەتگوزاری پێشکەوتوو بۆ هاووڵاتیان و ئاسانکاری بۆ کارە بازرگانییەکان کردەوە.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : وەزیری بارزگانی ئاماژەی بە پێویستیی پابەندبوون بە کاتی دانیشتنەکانی دەستەی بیروڕا و ئامادەکردنی بابەتەکان پێشوەخت بۆ گفتوگۆ و دەنگدان و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی دەستەکە کرد و لە کۆبوونەوەکەدا چەندین دۆسیەی گرنگ و پلانی ستراتیژی تاوتوێکراوە کە دیارترینیان :
    1- پێکهێنانەوەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکانی بازرگانی دانەوێڵە و پرۆسەکردنی دانەوێڵە و دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی دوو ئەندامی پسپۆر لە دەرەوەی کۆمپانیا بەپێی یاسای کۆمپانیا گشتییەکان ژمارە 22 ی ساڵی 1997 هەموارکراوە.
    2- ڕاسپاردنی دامودەزگا حکومییەکان بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی گشتگیر لەسەر پلانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و ڕێوشوێنەکانی پەیڕەوکراو بۆ پێشکەشکردنیان لەماوەی دوو ڕۆژدا بەگوێرەی مەرجەکانی وەزارەت و بەپێی ڕێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران.
    3- پێشکەشکردنی پلانێک بۆ بەبازاڕکردنی دانەوێڵەی گەنم بۆ وەرزی داهاتوو بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و دەزگا ئەمنییەکان و حکوومەتە خۆجێییەکان بە پشت بەستن بە سیستەمی ئەلیکترۆنی پێشوەخت بۆ دروستنەبوونی  ئاستەنگ لە وەرزی بازاڕکردندا بەتایبەتی کە وەزارەت توانای عەمبارکردنی زیاتر لە  یەک ملیۆن تۆن هەیە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم هەوڵە.