بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی کارەبا ڕەتیکردەوە کە گرێبەستی غازی لەگەڵ تورکمانستان خستبێتە بواری جێبەجێکردن و ئاماژەی بەوەشدەکات کە گرێبەستەکە جاری نەچۆتە بواری جێ بەجێکردن و هیچ پارەیەکیش نەدراوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: وەزارەتی کارەبا بەتوندی ئەو دەنگۆیانەی کە لەلایەن هەندێک میدیاوە بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە ڕێککەوتنی غاز لەگەڵ تورکمانستان بەتوندی ڕەتدەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات : کە گرێبەستەکە لەگەڵ تورکمانستان هێشتا نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە و هێشتا دانوستان بەردەوامە بۆ دیاریکردنی ئەو کۆمپانیا نێوەندگیرەی کە گەیشتنی غازی تورکمانستان بۆ عێراق بەبێ پچڕان مسۆگەر دەکات ، بۆیە ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە عێراق ڕۆژانە بڕێک پارە دەدات بە تورکمانستان بەتەواوی قسەی تەندروستن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : وەزارەت جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تق ئێستا هیچ بڕە غازێکی تورکمانستان نەنێردراوە بۆ عێراق و تا ئێستا هیچ پارەیەکیش نەدراوە،و بەتەواوی ئەو تۆمەتانە بەدرۆ دەخاتەوە کە باس لەوە دەکەن ، کە ڕۆژانە دوو ملیۆن دۆلار دەدرێت لەبەرامبەر غازی هاوردەکراوی تورکمنستان کە مەبەست لێی چەواشەکردنی ڕای گشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی یە.
وەزارەتی کارەبا ڕوونیش دەکاتەوە : پچڕانی غازی ئێستای عێراق پەیوەستە بە غازی ئێرانەوە کە پێشتر لە ڕێککەوتنێکی جیادا گرێبەستی لەسەر کرابوو