بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" دادوەر فایق زێدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،ناوەندی نیشتمانی بۆ هاوکاریی دادوەری نێودەوڵەتی کردەوە.
ئەنجومەنی باڵایی دادوەری لەڕاگەیەندراوێکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە : "دادوەر فایق زەیدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، بە ئامادەبوونی "نەجم عەبدوڵڵا " سەرۆکی داواکاری گشتی و دادوەر"لەیس جابر "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،و ژمارەیەک لە دادوەران و بەرپرسانی باڵایی دادوەری ، سەنتەری نیشتمانی بۆ هاوکاریی دادوەری نێودەوڵەتی کردەوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بڕیاری پێکهێنانی ناوەندی نیشتمانی هاوکاریی دادوەری نێودەوڵەتی،دوای کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی (یونیتاد)ە لە عێراق ، بۆ بە مەبەستی بەردەوامبوونە لە کۆکردنەوەی بەڵگە و لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی تاوانە تیرۆریستییەکانە.