ئەعەرەجی جەخت لەسەر گرنگی کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی توانای مەشق و ڕاهێنانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و پەرەپێدانی مەلەفی ئاسایشی ئەلیکترۆنی لەگەڵ نوێنەرایەیی ناتۆ دەکاتەوە

ئەمنی
  • 29-12-2024, 15:10
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،جەختی لە گرنگی کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی ڕاهێنانی بەرگری و ناوخۆ و پەرەپێدانی مەلەفی ئاسایشی ئەلیکترۆنی کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : "قاسم ئەعەرەجی"ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازی لە فەریق "لوکاس شیخوێرس "فەرماندەی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق ، و شاندی یاوەری کرد.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە میانی کۆبوونەوەیەکدا کۆمەڵێک مەلەفی بەرژەوەندی هاوبەش گفتوگۆیان لەسەر کرا و ئەعەرەجی جەختی لە گرنگی کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی مەشق و ڕاهێنانی بەرگری و ناوخۆ و پەرەپێدانی مەلەفی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بۆ گەیشتن بە دەستەبەر کردنی پێداویستییەکانی عێراق کردەوە.