بەغدا-INA
ئەمرۆ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوە،بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی کۆری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موان، پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ کۆریای باشوور دەربڕی .
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : پرسە و هاوخەمی دڵسۆزانەی خۆمان بۆ حکومەت و گەلی کۆماری کۆریای باشوور دەردەبڕێت، دوای ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موان ڕوویدا، لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی مەدەنی بە سەرنشینەوە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : وەزارەت هاوسۆزی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان و کەسوکارەکانیان دەکات و جەختیشیدەکاتەوە کە تەواوی عێراق لەگەڵیان هاوسۆزە لەم ڕووداوە بە ئازارەدا.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە : عێراق هیوادارە گەلی کۆریای باشوور بتوانێت بە ئیرادە و سەبرەوە ئەم تاقیکردنەوە تێپەڕێنێت و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.