بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"فایق زەیدان" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،لەگەڵ هەر یەک باڵیۆزانی ئوسترالیا و فەرەنسا، مەلەفە دادوەری هاوبەشەکان تاوتوێ دەکات.
ئەنجوومەنی باڵایی دادوەری، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : ئەمڕۆ دادوەر "فایق زەیدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،پێشوازی لە "گلێن مایڵز " باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.
وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا : دادوەر "زیدان" لەدیدارێکدا باسی لەمەلەفی دادوەری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کردووە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : ئەمرۆ یەک شەممە "دادوەر فایق زەیدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە "پاتریک دوریل " باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد و لەدیدارێکدا بابەتی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنە دادوەرییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێکران.