وەزارەتی ناوخۆ : بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێ هیچ ڕێگرییەکی هاتوچۆ نییە

ناوخۆ
  • 29-12-2024, 12:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە وەزارەتی ناوخۆ،ڕایگەیاند:کە بۆ ئاهەنگگێڕانی سەری ساڵ هیچ ڕێگریەکی هاتوو چۆ لەئارادا نی یە و  ڕێگە لە تەقەکردن دەگرین و لێپرسینەوەی توند لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەین کە لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا سەرپێچی لەشوێنی گشتی دەکەن "عەمید میقداد میری " وتەبێژی وەزارەت، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند : وەزارەت پلانێکی تۆکمەی ئامادەکردووە کە دوور دەبێت لە هەموو رێگە داخستنێک لەشەوی سەری ساڵ،هەروەك  بە توندی لێپرسینەوە لە هەر پێشێلکارییەک دەکەین، لەگەڵ پاراستنی سەرجەم  شوێنی بۆنە و ئاهەنگگێڕان، جگە لە بڵاوکردنەوەی زانیاری هەواڵگری بۆ پاراستنی دۆخی گشتی.
    وتەبێژی وەزارەتی وتی : ئێمە ڕێگری لە تەقەکردنەکە دەکەین و لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکەین کە تەقە دەکەن ، بەهەر پاساوێک بێت.
    ووتیشی : وەزارەت چەندین دەستکەوتی به دەستهێناوە، لەوانه کڕینی دوو فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوه و دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بۆ ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، جگه له کردنەوەی کارگەیەکی کارتی نیشتمانی و کارگەیەکی دیکه بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێل،هەروەها خستنەگەڕی سیستەمی ڤیزەی ئەلیکترۆنی و و دانانی کامێرا لەسەر هێڵی سنوورییەکان، و کردنەوەی سەنتەری وەڵامدانەوەی خێرا لە رۆژی 9ی 1ی ساڵی داهاتوو، کە یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژەکانی وەزارەتی ناوخۆ.
    سەبارەت بە دۆسیەی ماددە هۆشبەرەکان جەختی لەوە کردەوە کە وەزارەت توانی 622 تۆڕ هەڵبوشێنێتەوە کە 57 تۆڕیان نێودەوڵەتی بوون، هەروەها ڕێژەی لێپێچینەوە بەرزبۆتەوە و ، ڕێژەی دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ110%  بەرزبۆتەوە ، ئەوە جگە لە  دەرکردنی 148 سزای لەسێدارەدان و 587 سزای هەتاهەتایی،لەگەڵ 1656 ڕێوشوێنی تر .
    لەبارەی  دۆسیەی گەندەڵی لە وەزارەتدا، "میری"  ئاشکرایکرد: 14 هەزار و 797 دۆسیە لە دژی ئەفسەر و کارمەندان  تۆمارکراون، 7 هەزار و 164 ئەفسەر و کارمەند سزادراون، 2 هەزار و 103 کارمەند لە خزمەت دەرکراون، 190 ئەندام بۆ خانەنشینی ڕەوانە کراون، هەروەها 3 هەزار و 260 ئەفسەر دەرکراون.
    لەدرێژەی قسەکانیدا ووتیشی : 
    42 ملیۆن کارتی نیشتمانی دەرکراوە، لەگەڵ کردنەوەی 19 سەنتەری لە سەرتاسەری عێراق بۆ کارتی نیشتمانی،هەروەها دەرکردنی دووەم جۆری کارتی نیشتمانی.
    ڕوونیشیکردەوە : رێژەی تاوان لە عێراق بە ڕێژەی 18% کەمیکردووە، لە ئەمساڵیشدا 36 هەزار و 588 تۆمەتبار لە سەرجەم فەرماندەییەکانی پۆلیس دەستگیرکراون.
    ئاماژەی بەوەشدا : زیاتر لە ملیۆنێک تابلۆی هاتوچۆ دەرکراوە، هەروەها زیاتر لە 3 ملیۆن سەرپێجی تۆمارکراوە،کە ئاماژەیە بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی 17% ی سەرپێچی و ژمارەی ڕووداوەکان 4948 رووداو بووە،بەو پێیەش ڕێژەی 30% رووداوەکان کەمیکردووە.
    سەبارەت بە مەلەفی سنووریش ڕوونیکردەوە : دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکان ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر ناوخۆ، بەو پێیەی سێ هەزار و 719 کیلۆمەتر لە ناوچە سنوورییەکان ئاسایشی تەواو دەستەبەر کراوە و سەرپێچیکارانی گومرگی کە دەستگیرکراون گەیشتووەتە 3 هەزار و 97 کەس، هەروەها دەست بەسەر 136 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیراوە ، و 975 کامێرا و 160 تاوەر بەدرێژایی 600 کیلۆ مەتر هەیە.
    ووتەبێژی وەزارەت ئەوەشی خستە ڕوو : هەزار و 700 ڕێوشوێن دژی سەرپێچیکارانی ژینگە گیراوەتەبەر و 92 تۆڕی جۆراوجۆر، لەوانەش دەستدرێژی سێکسی و سواڵکردن و بازرگانیکردن بە مرۆڤ،کەتیایدا 380 تۆمەتبار دەستگیرکراون، و  133 قوربانی ئازادکراون و 800  فەرمانی دەستگیرکردنیش دەرچووە.
    مێری لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا وتی : 400 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تاوانە نێودەوڵەتییەکان دەرچووە، کە تیایدا 186 ڕێمایی و هەروەك 14 تۆمەتبار لەدەرەوەی عێراق وەرگیرایەوە،و  3 داواکراو لە عێراق لەلایەن وڵاتانی دەرەوە داواکرابوون، لەگەڵ 160 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ داواکراوان لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپۆل.