بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لەپەیوەندییەکانی تەلەفۆنیدا نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ده‌كات

سیاسی
  • 29-12-2024, 12:30
  • +A -A

    هەولێر-INA
    ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌"نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان،له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، به‌ بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانى كۆنگره و هه‌ڵبژاردنى سه‌ركردايه‌تيى نوێی حزبه‌كه‌يانه‌وه‌، پيرۆزبايى له‌ مامۆستا "سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين " و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: " نێچيرڤان بارزانى" لەو پەیورندییە تەلەفۆنیەدا ئاماده‌يى و پێگه‌ى  مامۆستا "سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين " و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانى له‌ ژيان و پرۆسه‌ى سياسى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا به‌رز نرخاند و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ ماموستا سەلاحەددین و يه‌كگرتووى ئيسلامى دووپات كرده‌وه‌.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : "نێچیرڤان بارزانی"  تيشكى خسته‌ سه‌ر ڕۆڵى ديار و چاكه‌خوازانه‌ى  ئه‌ميندارى گشتى و يه‌كگرتووى ئيسلامى له‌ پاراستنى ته‌بايى له‌نێوان هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى كوردستاندا و جه‌ختى له‌ پێويستى و گرنگيى به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش و نيشتمانيى هه‌موو لايه‌نه‌كان له‌ قۆناغى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه‌.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لاى خۆيه‌وه‌ ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانينى خۆى و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان،ستايشى ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سەرۆکی هەرێمی کرد بۆ پاراستنى ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى له‌نێوان هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستاندا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.