بەدواداچوون-INA
پێنج هاوڵاتی مەدەنی شەهید و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر جبالیە و بەلەد و نزلە لە باکوری کەرتی غەززە.
ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی (وەفا) بڵاویکردەوە کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی لە شەقامی "سەراری" و جەبالیەی بەلەد سێ هاووڵاتی شەهید و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
ئاژانسەکە ئەوە شی خستۆتەڕوو : کە لە باشووری کەرتی غەززە،فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕژێمی زایۆنی خیوەتەکانی ئاوارەکانی لە ناوچەی مواسی لە ڕۆژئاوای خان یونس کردە ئامانج و ژمارەیەک برینداری لێکەوتووەتەوە.
عێراق دەچێتە نێو ساڵی نوێی 2025