سەرۆك وەزیران داوای لەو کۆمپانیایە کرد کە نەخۆشخانەی گەل بەڕێوە دەبات مەرجەکانی تەواوی گرێبەستەکە جێبەجێ بکات

ناوخۆ
  • 29-12-2024, 12:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    دوای کردنەوەی نەخۆشخانەی شەعب"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، داوای لە کۆمپانیای بەڕێوەبەردنی نەخۆشخانەی شەعب کرد، سەرجەم مەرجەکانی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی واژۆی کردوە جێبەجێ بکات.
    "سودانی" لە وتارێکدا لە میانی کردنەوەی نەخۆشخانەی گشتی شەعب،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی دەکرد،ووتی : هەموو لایەن بەخێربێن بۆ نەخۆشخانەی گشتی گەل،و ئەمڕۆ  بە کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی نوێ و گرینگ هەنگاومان نا،ووتیشی : دەبێت خزمەتگوزارییەکی باشی تەندروستی پێشکەش بە هاوڵاتیان بکرێت، بۆ ئەوەی کاتێک هاوڵاتیەکە سەردانی ئەم نەخۆشخانەیە دەکات، بزانێت خزمەتگوزاری تەندروستی و چارەسەرکردن هەیە. 
    سودانی هیواشی خواست  سەرجەم ئەو خاڵانەی وەك مەرج لە گرێبەستەکەدا هاتووە  لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی بە دروستی جێبەجێ بکرێن،هەروەك پێویستە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕەسافە  هەموو ئاسانکارییەک بۆ بەسەرکەوتووی  نەخۆشخانەکە پێشکەش بکات .
    ڕوونیشیکردەوە پێوەر بۆ سەرکەوتنی پرۆژەکە،ڕازی بوونی هاوڵاتی لەو خزمەتگوزارییانەی نەخۆشخانەکە پێشکەشی دەکات، مانای ئەوەیە کە کۆمپانیا مەرجەکانی گرێبەستەکەی جێبەجێکردووە.