بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کە پێشبینی باران و دابەزینی پلەکانی گەرما لە سبەی دووشەممەوە دەکات.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە: بۆ سبەینێ دووشەممە، ئاسمان لە ناوچەکانی باکور و باشوور نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجاریش بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ بارینی بارانێکی سووک لە ڕۆژئاوا ناوچەکانی ناوەڕاست، هەروەك تەم و مژ لە بەیانیاندا لە چەند شوێنێکی وڵات دروست دەبێت و پاشان نامێنێت،هاوکات پلەکانی گەرما لە بەغدا و دیالە و کەربەلای پیرۆز و بابل 18 پلەو پە ئەنبار 17 پلەو لە سەلاحەددین و کەرکوک 15پلە و لە سلێمانی و نەینەوا 13پلەو لە پارێزگاکانی میسان و نەجەف و دیوانیە و موسەننا پلەو لە بەسرە 21 پلەی گەرمی دەبێت .
وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بۆ رۆژی سێ شەممە ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری هەورە بروسکە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا، هەروەها تەم لە بەیانیاندا چەند شوێنێکی وڵات دەگرێتەوە،پاشان وردە وردە نامێنێت، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، و لەناوچەکانی باشور کەمێک نزمتر دەبێتەوە لە ڕۆژانی پێشووتر.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسی ، بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، لە ناوچەکانی باکووریش ئاسامان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفر لە بەرزایی ناوچە شاخاوییەکانی ناوچەکانی باکوور، هەروەها پلەکانی گەرما بە گشتی هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: ئاسمانی وڵات بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە سەرتاسەری وڵات نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە تەواوی ناوچەکانی وڵات.
عێراق دەچێتە نێو ساڵی نوێی 2025