سەرۆك وەزیران نەخۆشخانەی شەعبی گشتی لە بەغدا كردەوە

ناوخۆ
  • أمس, 20:03
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، نەخۆشخانەی شەعبی گشتی لە بەغدای پایتەخت كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، نەخۆشخانەی شەعبی گشتی لە بەغدای پایتەخت كردەوە، كە یەكێكە لە پڕۆژە دواكەوتووەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سودانی پەسەندكردنی بەڕێوەبردنی هاوبەشی ڕاگەیاند بۆ بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەكە، بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.