بەغدا - INA
ئێستا لەسەر شاشەی عێراقیە ریازی، یاریی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بەرامبەر هاوتا سعودییەكەی دەستیپێكرد لە چوارچێوەی یارییەكانی كۆمەڵەی دووەمدا- قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی (كەنداوی 26)، كە كوێت میوانداری دەكات لە ماوەی نێوان ئێستا لە 21ی كانوونی دووەمی 2024، و 3ی ژانویەی 2025ی داهاتوو.
یارییەكە لە یاریگای نێودەوڵەتی جابر ئەحمەد لە پایتەختی كوێت بەڕێوەدەچێت.
هەڵبژاردەی وڵاتەكەمان هەوڵدەدات خاڵەكان لە یارییەكەدا ببڕێت بۆ ئەوەی لە كۆمەڵەی دووەمدا یاوەری بەحرێن بكات بۆ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتییەكە، لە هەمان كاتدا هەڵبژاردەی سعودیە بە بژاردەی بردنەوە و یەكسانبوون یاریی دەكات.
هەردوو هەڵبژاردە یەكسانن، هەریەكەیان 3 خاڵیان هەیە لە بردنەوەكەیان بەسەر یەمەن، بەڵام جیاوازی گۆڵەكە لە بەرژەوەندی سعودیەدایە دوای ئەوەی بە ئەنجامی 3/2 یەمەنی بردەوە، لەكاتێكدا هەڵبژاردەكەمان تەنها پێوویستی بە یەك گۆڵ هەیە تا لە ڕكابەرەكەی بباتەوە و سەركەوێت بۆ قۆناغی پێش كۆتایی.
یارییە لەلایەن كۆڤاچس ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ڕۆمانی سەرپەرشتی دەكرێت.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد