گواستنەوە: كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان سەرپەرشتی چاككردنەوەی فڕۆكە گەورەكانی هێڵی ئاسمانی عێراق دەكەن

ناوخۆ
  • أمس, 13:26
  • +A -A

    بەغدا -  INA- نەسار حاج
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی گواستنەوە ئالیەتی چاككردنەوەی فڕۆكەی لاشەی تەسك و فراوانەكان لەعێراق روونكردەوە و دووپاتیكردەوە كە هێلی ئاسمانی عێراقی فڕۆكەی جەستەپان دەنێرێت بۆ كۆمپانیا بەناوبانگەكان بۆ چاككردنەوە.
    وتەبێژی وەزارەت مەیسەم سافی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : هەموو فڕۆكەكانی لاشەی تەسك لە عێراقدا بەشێوەیەكی وەرزی چاككردنەوەیان بۆ دەكرێت، لەوانە ئەنجامدانی پشكنینی پێویست و گۆڕینی ئامێری نیشتنەوە و بزوێنەرەكان.
    سافی ووتیشی: سەبارەت بە فڕۆكەی لاشەی پان، مۆڵەتی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە بەشی سەلامەتی ئاسمانی سنووردارە بە ئەنجامدانی پشكنینی قورس لە جۆری A، هەروەها پشكنینی جۆری C ڕێگەپێدراو نییە، بۆیە فڕۆكەی جەستەی فراوان دەنێردرێت بۆ شوێنە بەناوبانگەكان كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی دەرەوەی عێراق ، كە لە لایەن بەشی سەلامەتی ئاسمانی عێراقەوە مۆڵەتی پێدراوە.