بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكاریی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات باران و تەم لە زۆر شوێن دروست ببێت.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكوور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە بەیانیاندا تەم لە چەند شوێنێكی وڵات دروست دەبێت و پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور نزیكن لەیەك و لە ناوچەی باشوور كەمێك دادەبەزن،مەودای بینین (5-7) كم دەبێت، و لە تەم و مژدا (2-4) كم دەبێت و هەندێكجار بۆ كەمتر لە 1000 مەتر دادەبەزێت.
ئاماژە بەوەشكراوە: بەرزترین پلەكانی گەرما لە دهۆك و سلێمانی 11، هەولێر 13، نەینەوا 14، كەركوك 15، سەڵاحەدین 16، ئەنبار 17، بەغدا، دیالە، كەربەلای پیرۆز، بابل و نەجەف ئەل- ئەشرەف 18 ، واست و دیوانیە 19 و میسان و زیقار و موسەننا 20 و لە بەسرە 21 پلەیە.
رۆژی دووشەممە كەشوهەوا ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای ناوچەی ناوەڕاست و هەندێك ناوچەی باكور بەهەمان شێوە لە بەیانیاندا تەم لە زۆر شوێنی وڵات دروست دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت، و مەودای بینین دەبێتە ( 6-8 كم، و لە تەم (2-4 كم)، و هەندێكجار بۆ كەمتر لە 1000 مەتر دادەبەزێت.
كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە بەشەكانی ڕۆژئاوای دەڤەری ناوەڕاست و لە ناوچەی باشوورساماڵ دەبێت و هەروەها لە بەیانیاندا تەم لە ناوچەی باكور دروست دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، و مەودای بینین (6-8) كم دەبێت، و لە تەم و مژدا (2-4) كم دەبێت.
رۆژی چوارشەممە، كەش و هەوا ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد