بهغدا-INA- ویسام مهلا
ئهمڕۆ هەینی، لیژنەی دارایی پەرلەمان پشتڕاستی کردەوە، کە گۆڕانکاری دارایی دیجیتاڵی دەبێتە هۆی نەهێشتنی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە.
سەرۆکی لیژنەکە، عەتوان عەتوانی، لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند" گۆڕانکاری دیجیتاڵی لە ڕووی داراییەوە بووەتە جەوهەری و زۆر گرنگه بۆ بەدیهێنانی گۆڕانکاریی چۆری لە گەشەپێدانی بەردەوام، و لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەوە دەکرێت هەلی کارێکی زۆر دابین بکرێت و نەختینەیی زیاتریش بۆ وەزارەتی دارایی دابین بکرێت.
ئاماژە بەوەشکرد كهكاری بانکی پێویستی بە گۆڕانکارییەکی چۆری هەیە، ئهویش به دیجیتاڵیكردنی دارایی كه گەندەڵی لەناو دەبات و لە سپیکردنەوەی پارە ڕزگاری دەبێت، ڕوونیشیکردەوە کەگۆڕانکاری دیجیتاڵی شتێکی جونكاری نییە، بەڵکو زۆر پێویستە بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت لەگەڵ گەشەسەندنی جیهانی کە لەم بوارهدا بە خێرایی بەرەوپێش دەچێت.
وەزارەتی دارایی، لە میانی چوارەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی ساڵانەیدا، بەناونیشانی (خزمەتگوزارییە داراییە دیجیتاڵییەکان - تەحەددیاتی واقیع و دووربینی داهاتوو)، کە سێشەممەی ڕابردوو ڕێکخستبوو، ڕایگەیاند، پێشکەوتنی گەورەی لە گۆڕینی دیجیتاڵی و پارەدانی ئەلیکترۆنیدا بەدەستهێناوە، هاوکات ئاماژە بەوە كرد كه پێشکەوتن لە بواری ئۆتۆماتیکیکردنی ڕێکارە گومرگییەکان بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی دارایی و هەمەچەشنکردنی ئابووری بهدهستهاتووه.