وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ ده‌رگای خۆبه‌خشی بۆ ناو ڕیزه‌كانی سوپا كرابێته‌وه‌

ئەمنی
  • أمس, 19:58
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئه‌مڕۆ هه‌ینی، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌وه‌ی ڕتكرده‌وه‌ كه‌ده‌رگای خۆبه‌خشی بۆ ناو ڕیزه‌كانی سوپای عێراقی كرابێته‌وه‌.
    وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، ڕاگه‌یاندووه‌" ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ماڵپه‌ڕو تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبیته‌وه‌ كه‌گوایه‌ ده‌رگای خۆبه‌خشی بۆ ناو ڕیزه‌كانی سوپای عێراق كرایته‌وه‌ دوور له‌ڕاستییه‌وه‌.
     هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتی" ئه‌گه‌ر ده‌رگای خۆبه‌خشی بۆ ناو ڕیزه‌كانی سوپا كرایه‌، به‌ڕێگای ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌ت و سه‌كۆكانی فه‌رمی باوه‌رپێكراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌بێت وبڵاوكرێته‌وه‌.