هەڵمەتێکی ئەمنی فراوان لە باشووری بەغدا بۆ ڕاوەدوونانی به‌كارهێنه‌رانی ماددە هۆشبەرەکان

ئەمنی
  • أمس, 14:40
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان، جێبەجێکردنی هەڵمەتێکی ئەمنیی گەورەی بۆ ده‌ستگیركردنی ئەو کەسانەی دەستیان لە تاوانی ماددە هۆشبەرەکان هەیە لە ناحیەی مەحمودییە لە باشووری بەغدا ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان، لە ڕێگەی تیمێکی کاری تایبەتمەند لە بەرێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە کەرخ، بە پاڵپشتی فەوجەکەی تاکتیکی، و بە هەماهەنگی و بەشداریکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، هەڵمەتێکی ئەمنی گەورەیان ئەنجامدا بۆ ده‌ستگیركردنی ئەو کەسانەی کە لە تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکاندا تێوەگلاون، کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەسی داواکراو دەستگیرکران.
    ئاماژە بەوەشکرد"جگە لەوەی یەکێک لەو کەسانەی دەستیان لە تاوانی ماددە هۆشبەرەکاندا هەیە خۆی کوشتووە  وتەقەی لەخۆی كردووه‌ له‌دوای ئەوەی نەیتوانیوە هەڵبێت لە ئەنجامی توندکردنەوەی بازنه‌ی گەمارۆدانی و گەمارۆدانی تەواوی ناوچەکە، هه‌روه‌ها هەموو ڕێکارە یاساییەکان لە دژی ئەو کەسانە گیراوە کە بەشدارن لەم جۆره‌ تاوانانە.