وه‌زیری گوستنه‌وه‌: له‌ساڵی داهاتوودا سێ فڕۆكه‌خانه‌ دروست ده‌كرێن

ناوخۆ
  • أمس, 14:13
  • +A -A

    به‌غدا-INA- ویسام الملا
    ئەمڕۆ هەینی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ڕەزاق موحەیبیس سەعداوی، دیارترین پڕۆژەکانی ئاشکرا کرد کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٥ بکرێنەوە، دووپاتیشی کردەوە کە لە ماوەی ساڵی داهاتوودا پرۆژه‌ی سێ فڕۆکەخانەی نوێ تەواو دەبن.
    وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ڕەزاق موحەیبیس سەعداوی لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند" گرنگترین پڕۆژەکان کە لە ماوەی ساڵی 2025 دەکرێنەوە لە چوارچێوەی دەستکەوتەکانی حکومەتی خزمەتگوزارییەکان بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی  سێ فڕۆکەخانەیه‌ (ناسریە نێودەوڵەتی، کەربەلا نێودەوڵەتی، موسڵ نێودەوڵەتی).
    هه‌روه‌ها وتی" لە نێو پڕۆژەکاندا کردنەوەی قۆناغی یەکەمی بەندەری گه‌وره‌ی فاو و کردنەوەی پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنی ساوا- حیجامە لە پارێزگای سەماوە، هەروەها نۆژەنکردنەوەی هێڵی ئاسنی کۆن و گەڕانەوەی بۆ کارکردن لەناوچەی قائیم لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوا”.
     سەبارەت بە ڕێگای گەشەپێدان، سەعداوی دووپاتی کردەوە کەکارکردن لەسەر پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان به‌رده‌وامه‌ بۆ تەواوکردنی، ڕوونیشی کردەوە" توێژینەوەی پلانی ئابووری، ڕێڕەوی کۆتایی، تاقیکردنەوەی خاک، و دیزاینە سەرەتاییەکان تەواو بووە، و ئێمەش ئێستا کار لەسەر دیزاینە کۆتاییەکان دەکەن، و ڕێژەیەکی باشی تەواوکردنی ڕێگای گەشەپێدان هەیە.